بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاو، هاوردەی بەرهەمی گەنمەشامی لەدەرەوە بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان قەدەغەكرا.
نووسراوەكە بەواژووی عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵو سەرچاوەكانی دەرچووەو تیایدا ئاماژەبەوەكراوە، كە بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆی گەنمەشامی، بڕیاردرا تا كاتیكی نادیار هاوردەی گەنمەشامی بۆ ناو هەرێمی كوردستان ڕابگیرێت .
سەبارەت بەو بازرگانانەشی، كە پێش دەرچوونی ئەم بریارە مۆڵەتی هاوردەی گەنمەشامیان وەرگرتووە، وەزارەتی كشتوكاڵ مۆڵەتی 15 ڕۆژی بۆ دیاتیكردوون تا بەرهەمەكەیان هاوردەبكەن بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پینادرێت.