پێشانگاى( بیگ بویزتویز) كە حەوتەمین پێشانگای خۆی لە شاری ئەبو زەبی و لە پێشانگای (ئەدینك) دەبەستێت، رایدەگەیەنێت كە ئۆتۆمبێلێك نمایش دەكات كە توانای گۆڕینی هەیە بۆ رۆبۆت، پێشانگاكەش لە ماوەی 23 بۆ 26 نوڤمبەری 2016 بەردەوام دەبێت.
بەپێی هەواڵێكی مالپەری بەیانی ئیماراتی، ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ یەكەم جار لە گەورەترین پێشانگای تەكنەلۆژیا و داهێنانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا نمایش دەكرێت، لێپرسراوانی كۆمپانیاكەش بریاریان داوە بۆ یەكەمجار لە ئەبو زەبی نمایش بكرێت پێش هەر پایتەختێكی تر.
وا بریارە لەو پێشانگایەدا چەندین نمونەی ناوازەی تەكنەلۆژیایی نمایش بكرێت، وەك پاسكیلی فلایت كە دەتوانێت بفرێت، هەروەها خێراترین ئۆتۆمبێلی جیهان و نمایش كردنی بەلەمێك كە بزوێنەری ئۆتۆمبێلی سۆپەری بۆ دانراوە، لەگەل نمایشكردنی ئامێری میوزیكی سێ رەهەندی، بەشێكی تر لە نمایشەكە پێكدەهێنن.
دەربارەی كردنەوەی پێشانگاكەش بیجۆ جایاراج سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەرتاج كە رێكخەری پێشانگاكەشە دەڵێت: سەردانمان بەشێك دەبێت لە ئەزمونی كاركردنمان، چەندین داهێنان دەبینرێت كە بروای پێناكەیت، بۆیە دەمەوێت بڵێم ئەم پێشانگایە گەورەترین و باشترین پشێانگای جیهان دەبێت، بۆیە ئەو چانسە لەدەست خۆتان مەدەن.