قۆزڵوو، گوندێكی سه‌ر به قه‌زای سه‌قزه و 45 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی قه‌زاكه‌وه دووره، گونده‌كه به‌هۆی كه‌شوهه‌وا و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییه‌وه، خاوه‌نی چه‌ندین جۆر ترێی جیاواز و باشه.
جووتیارانی گونده‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن “له گوندی قۆزڵوو نزیكه‌ی 90 هێكتار ڕه‌زی ترێ هه‌یه، كه له باشترین جۆره‌كانی ترێن”.
ده‌شڵێن “ئامانج له فێستیڤاڵه‌كه پیشاندان و ناساندنی زیاتری ترێی گونده‌كه‌یه به ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران”.
لای خۆیه‌وه جێگری ئه‌منیی قایمقامی سه‌قز به‌ڵێنیدا داواكاریی جووتیارانی ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، نوێنه‌ری باخداریی پارێزگای سنه‌یش وتی “له داهاتوودا خولی فێركاری له بواری باخداریدا بۆ جووتیاره‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌نه‌وه”.
له كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌شدا جووتیاران و باخدارانی به‌توانای گونده‌كه خه‌ڵات كران.