سەرباری پشتگوێ خستنی ناوچە تازە ئازدکراوەکانی شەری داعش لەڕووی ئیداریو ئەمنیو خزمەتگوزاریەوە لەئێستا سەرمایەدارانو بازرگانانو خێرخوازان هەستاون بەجێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریو ناردنی هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
نەخۆشخانەی ڕزگاری
هاوڵاتیانی گەرەکی ڕزگاری لەکەرکوک دەڵێن: حکومەت هیچ خزمەتگوزاریەکی بۆ ئەم گەرکە کوردیە جێبەجێ نەکردوە بەڵکو سەرمایەدارنو هاوڵاتیان هەستان بەدورستکردنی ئەم خەستەخانەیە کەئێستادا ئیشەکانی بەباشی بەرێوەدەچیتو لەسەدا ٧٦%ی تەواو بووە، هەتا ئێستا هیچ لایەنێک نەحکومەت نەحیزب هاوکاری پرۆژەکە نەبووە ئەوەی کراوە لەلایەن سەرمایەدارانو هاوڵاتیانەوە بووە.
پرۆژەی کۆلێژی خورماتوو
فاخر عەباس سەرپەرشتیاری پرۆژەی کۆلێژی خورماتوو ڕایگەیاند: شارەکی ئێمە ون بووە لەنێوان حکومەتی هەرێمو حکومەتی بەغدا کەلەئێستادا ئێمە لەڕووئ ئیداریەوە سەربە تکریتین، بەڵام هیچ کەس لە حکومەتی ناوەندی بەغدا خۆی بە بەرپرسیار نازانێت بەرامبەر شارەکەمان وادەزانن ئەو پرۆژانەی کە بۆ ئێرە دەکریت هەروا بەفیرۆدەچێت، لەولاشەوە حكومەتی هەرێم توشی قەیرانی دارایی بووە ئێمە ناچارین بۆ جێبەجێکردنی ئیشو ئەرکەکانی حکومەت پەنا بۆ سەرمایەدارانو بازرگانو هاوڵاتیانبەرێن، لەئێستادا بەهەوڵی خێرخوازان توانیومانە چوار هۆڵی خوێندنی باشو گونجاو دروستبکەین لەکۆلێژی پەروەردەی خوارماتوو.
پڕۆژەکان دەبنە رێگر لە کۆچکردنی هاوڵاتیان
بەدروستکردنی هۆڵی خوێندن بۆ خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردەی خورماتوو دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی گەورە لەلایەن سەرمایەدارانو خێرخوازانەوە، سەرمایەدارانو بازرگانان دەڵێن بەپێچەوانی حکومەتی ناوەندیو حکومەتی هەرێم دەبنە رێگر لە کۆچکردنی هاوڵاتیانی خورماتوو بۆ ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان
هاوکاری کردنی هێزی پێشمەرگە
لەسلێمانیش بەهەمان شێوەی ناوچە ئازادکراوەکان ژوری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی بەبەردوامی یارمەتی دارایی فەرمانگە هەستیاریەکانی حکومەتی داوە، چەندین جار سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی بەسەر کردۆتەوە هانی بازرگانانو سەرمایەدارانی داوە بۆ ئەوەی لەم کاتی قەیرانەدا یارمەتی هاوڵاتیانو حكومەت بدەن، هاوکات چەندین کاروان یارمەتی جۆراو جۆری ڕاوەنەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردوە لەڕووی خۆراکو جلو بەرگ پێداویستیە سەربازیەکانەوە.
هەوڵدان بۆ ئاسیکردنەەوی دەوام
ژوری بازرگانیو پێشەسازی سلێمانی لەهەوڵی بەردەوام دایە بۆ ئاسایی کردنەوەی دەوام لەفەرمانگە حکومیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ سەرجەم کەسایەتی ئەکادیمیو بازرگانانو نوێنەری مامۆستایان چێنو توێژەکان کۆبۆتەوە بەمەبستی تێگەشتن لە کێشەکان و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان.
سپاستی سەرمایەدارن دەکرێت
شارەزایانی ئابووریش دەڵێن: ئەو کارانەی سەرمایەدارانو بازرگانان پێ هەڵدەستن لەم کاتی قەیرانەدا جێگەی دەستخۆشیە چونکە ئەوە ئەرکی حکومەتەو دەبێت حکومەت هەستێت بەو کارانە، هاوکات فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش سوپاستی ژوری بازرگانی سلێمانی دەکەن لەپای ئەو هاوکاریەکانی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستانو هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی.
بەهاوکاری بەردوامی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانو هەوڵدان بۆ ئاسایی کردنەوەی دەوامو چارەسەر کردنی کێشەکانی فەرمانبەرانو مامۆستایان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ژوری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی سەلماندوێتی کەخەمخۆری ڕاستەقینەی هەموو چین توێژەکانی سلێمانیە.
ئا: ڕێژەن