به‌ڕێوه‌به‌ری پلان دانان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی چاندنی مه‌ره‌زه زۆر بووه، بۆیه بۆ جووتیاران خه‌ریكی ئامێر دابینكردن.
د. ئه‌نوه‌ر عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری پلان دانان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، له باره‌ی زۆری مه‌ره‌زه، ڕایگه‌یاند: “چاندنی مه‌ره‌زه زۆر بووه، جووتیارێكی زۆر ڕووی تێكردووه، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌ی نازاندرێت، چونكه له‌و مانگه‌ی ده‌دروێته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نرخی برنجی كوردی گرانه و خه‌یاڵییه، گه‌نم له لای حكوومه‌تی كیلۆی به 600 بۆ 700 دیناره، به‌ڵام ئه‌و 4 هه‌زار دیناره، هیچ به‌روبومه‌ك ناگاته ئه‌و نرخه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خواستی زۆری له‌سه‌ره، له‌به‌ر ئه‌و برنجه خراپه‌ی كه دێته بازاڕی”.
وتیشی: “ئه‌مساڵ له به‌رنامه‌دایه ئامێری كوتان بۆ جووتیاران بكڕین وه‌ك ئاش و لێ‌كردن و دروێنه، پاره ته‌رخان كراوه له ئاكرێ جۆخین بكرێت، چونكه به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌می دێنن، له كوتانه‌كه‌ی زۆری به‌رهه‌میان به فیڕۆ ده‌چێت به هه‌باشه‌ی، نزیكه‌ی 50%ی خه‌سار ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچیان لێ به فیڕۆ نه‌ڕوات، هه‌روه‌ها ببێته هانده‌ر تا له داهاتوو زیاتر بڕوێنن”.