ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە بەهۆی هاوكاریكردنی حكومەتی ئێرانەوە، ژمارەیەك بانكی بەریتانی لەلایەن ئەمریكاوە سزا دراون كە بە زیاتر لە 2 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.
هەر یەكە لە (ئیستاندارد چارترد) و(ئێچ ئێس بی سی) بەریتانی بە هۆی هاوكاریكردنی حكومەتی ئێران لە لایەن ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكاوە بە بری زیاتر لە 2 ملیار دۆلار سزا دراون بانكەكانیش رەزامەندیان لە سەر سزاكە نیشانداوە.
ئاژانسی هەواڵی (BBC) ی بەریتانی بڵاوی كردەوە بانكی (ئیستاندارد چارترد) بە بری 327 ملیۆن دۆلار و (ئێچ ئێس بی سی) بە بری یەك ملیار و 900 هەزار دۆلار سزا دراون.
سزا دانی ئەم دوو بانكە بەریتانیە دوای زیاد كردنی گەمارۆئابورییەكانی سەر حكومەتی ئێران دێت و هەر بانكێك هاوكاری ئێران بكات لە لایەن ئەمریكاوە سزا دەدرێت.