کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریداوه لە کۆتایی ئەم مانگەدا چیتر پاڵپشتی ئایفۆن 4 ناکات و خزمەتگوزاری چاککردنەوە و درووست‌کردنی پارچەی یەدەگ بۆ ئەو جۆرە ئایفۆنە دەوەستێنێت، بۆیه ئاگاداری به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م جۆره مۆبایله ده‌كاته‌وه كه چیتر پاڵپشتی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان ناكرێت.
دوای 5 ساڵ و تێپەڕبوونی 5 مۆدێل بەسەر ئایفۆن 4دا كۆمپانیای ئه‌پڵ له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا پاڵپشتی یه‌كێك له ئامێرەکەی ناکات و خزمەتگوزاری چاککردنەوەی بۆ دابین ناکات.
راگرتنی خزمه‌تگوزاری ئایفۆن 4 لە ھەموو سەنتەرێکی چاککردنی ئەپڵ لە جیھاندا جێبەجێ دەکرێت بێجگە لە تورکیا و کالیفۆڕنیا نەبێت، چونکە لەو دوو شوێنە گرێبەستەکان بۆماوەی 7 ساڵن و دوو ساڵی تر خزمەتگوزاری بۆ ئایفۆن 4 دابین دەکرێت.