بەبەشداری ئەو كۆمپانیا جیهانییانەی لەكاروباری كەرتی نەوتو غازدا تایبەتمەندن، مونتەدای نەوتی عیراق دەستی بەكارەكانی كرد.
حسێن نەجم ئەندانی لیژنەی ئامادەكاری مونتەدای نەوتی عیراق رایگەیاند: بەچاودێری ئەنجومەنی نوێنەرانو بە بەشەداری ژمارەیەكی زۆر لەو كۆمپانیا جیهانییانەی تایبەتمەندن لەكاروباری كەرتی نەوتو غازدا كارەكانی مونتەدای نەوتی عیراق دەستیپێكردووە كە پەیمانگای عیراق بۆ وزە رێكخستووە، وتیشی: ئەو مونتەدایە لەهۆتێل رەشیدی شاری بەغدا بەڕێوەدەچێتو ماوەی سێ رۆژیش بەردەوام دەبێت.
حسێن نەجم ئاماژەی بەوە كرد: جگە لەو ژمارە زۆرەی كۆمپانیاكان، (300) كەسایەتی جیهانیو پسپۆڕی بیانی لەبواری نەوتو وزەو وەفدی نەتەوە یەكگرتووەكانو (80) پرۆفیسۆری زانكۆكانی عیراقیش بەشداری دەكەن.
ژمارەیەك لەبەشداری مونتەدای نەوتی عیراقیش رایانگەیاند: ئەم مونتەدایە هۆكارێكی باش دەبێت بۆ خستنەڕووی كێشەو گرفتەكانی عیراق لەبواری نەوتو وەزەدا، هەوكات هەوڵیش دەدرێت چارەسەری گونجاو بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بدۆزرێتەوەو توانای عیراقیش لە بوەبەرهێنانی نەوتو وزەدا بەرەو پێش ببرێت.