ماڵپه‌ڕی The Verage ی ئه‌مریكی به‌راوردكاریه‌كی سه‌رنج راكێشی له‌نێوان كامێره‌كانی هه‌ردوو مۆبایلی ئایفۆن 7 و یه‌كه‌م مۆبایلی ئه‌و كۆمپانیایه كه ناوی ئۆرجیناڵ ئایفۆن بوو بڵاوكرده‌وه، كه بۆ یه‌كه‌مجار ل ساڵی 2007دا به‌رهه‌مهێنانی ئاشكراكرا.
ماڵپه‌ڕه‌كه به‌هۆی چه‌ند وێنه‌یه‌كی هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌وه، جیاوازیه‌كی زۆری له نێوان كوالێتی وێنه‌كانی ئه‌و دوو مۆبایله ئاشكرا كردوه ، كه به‌هۆیانه‌وه ده‌توانرێت هه‌ست به‌و گه‌شه كردنه بكرێت كه له كامێره‌ی ئایفۆن 7 دا كراوه.
له كۆنگره‌ی ئه‌پلدا كه له 7ی سێپته‌مبه‌ردا به‌سترا، كۆمپانیاكه نوێترین مۆبایلی خۆی ئاشكراكرد، دوای ئاشكرا كردنیشی پسپۆرانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا، چه‌ندین به‌راوردكاریان له‌نێوان ئه‌م مۆبایله‌وه مۆبایله‌كانی پێشوتری كۆمپانیاكه‌دا ئه‌نجامدا، له‌به‌راوردكاریه‌كانیاندا روونكردنه‌وه‌ی ته‌واویان له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی مۆبایله‌كان پێشكه‌شكرد، یه‌كێكیش له‌و لایه‌نه‌ی گرنگیان پێدا خێرایی پرۆسێسه‌ری مۆبایله‌كان بوو، كه بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌پل گه‌شه‌ی ته‌واوی به‌م لایه‌نه‌داوه، به‌شێوه‌یه‌ك خێرایی پرۆسێسه‌ری مۆبایله نوێیه‌كه 120 زیاتره له‌و مۆبایله‌ی كه كۆمپانیاكه بۆ یه‌كه‌مجار به‌رهه‌میهێناوه.