كۆمپانیا توركیەكان كۆنتڕۆڵی 90% بازاڕی زەیتی عیراقیان كردوە


دامەزاروەیەكی ئەمەریكی ئاشكرایكردوە، لەسەدا 90ی بازاڕی زەیتی خواردنی عیراق لەلایەن كۆمپانیا توركیەكانەوە كۆنتڕۆڵكراوە.

دەزگای شەفافیەتی ئەمریكی بۆ توێژینەوەكانی بازاڕ لە راپۆرتیكیدا رایگەیاندوە، لەساڵی 2015دا كۆمپانیا توركیەكان كۆنتڕۆڵی لەسەدا 90ی بازرگانیكردنی زەیتی خۆراكیان لە بازارەكانی عیراق كردوەو بڕی فرۆشتنیشیان لەو ماوەیەدا  زیاتر لە ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار بوەو پێشبینیش دەكرێت تا ساڵی 2025 كۆنتڕۆلی تەواوی بازاڕەكان بكات و بەهای فرۆشتنیشی بۆ دوو ملیارو 300 ملیۆن دۆلار زیاد بكات.

راپۆرتەكە ئەوەشی رونكردۆتەوە ئاستی بەكاربردنی زەیتی خۆراك لە عیراق ساڵانە بەرێژەی لەسەدا 6 زیاد دەكات و هاوكات لەدوای ساڵی 2010شەوە ساڵانە بەرێژەی لەسەدا 7 پۆینت 7 بازرگانیكردنی زەیتی خواردن گەشەیكردوە، ئاماژەی بەوەكردوە لە روی بەركاربردنیشەوە لەسەدا 22 پۆینت 4ی كۆی گشتی زەیت لەبەغدای پایتەخت بەكارهاتوەو بەو شێوەیەش لەپلەی یەكەمی پارێزگاكانی وڵاتدا هاتووە.