سعودیە بە ساڵنامەی زاینی مووچەی فەرمانبەران دابەشدەكات


 بە بڕیارێكی وەزارەتی دارایی سعودیە، لەم مانگەوە لەبری ساڵنامەی كۆچی بەساڵنامەی زاینی مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.

بەپێی ئەو بریارەی وەزارەتی دارایی سعودیە كە بۆ سەرجەم وەزارەتەكانی ناردوە لە 27 تشرینی 2016 وە بۆ دابەشكردنی مووچە كار بەساڵنامەی زاینی دەكرێت و مووچەكانیشان لەو كاتەدا دەچێتە سەر ئەژمارە بانكیەكانیان.

لەدوای 86 ساڵ  لەدروستبونی شانشینی سعودیە لەهەموو سێكتەركانی دەوڵەتدا مامەڵەكانی رۆژانە بەساڵنامەی كۆچی كراوە، بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانە داراییە دوچاری بۆتەوە حكومەتی ئەو وڵاتە بریاریداوە ئەو ساڵنامەیە بۆ زاینی بگۆڕێت، ئەوەش لەكاتێكدایە، ساڵی كۆچی نزیەكەی 15 رۆژی لە ساڵی زاینی كەمترە.

شارەزیانی ئابووری ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن، ئەو بڕیارەی حكومەتی سعودیە یەكێكە لەو زنجیرە بڕیارەی كە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریەكانی قەیرانی دارایی وڵاتەكەی دەریكردوە و ساڵی رابردووش نزیكەی 128 ملیار دۆلاری بۆ پێدانی مووچە خەرجكردوە، بەڵام بەگۆرینی ئەو ساڵنامەیە لە كۆچیەوە بۆ زاینی زیاتر لەسەدا 3ی خەرجی مووچە كەم دەكاتەوە.