تائێستا لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بڕە نەوتی سپی وەك پشكی زستانەی هاوڵاتیان دابەشنەكراوە، بەڕێوەبەری نەوتو كانزاكانی گەرمیانیش دەڵێ”پشكی گەرمیان لەو نەوتەی كەحكومەتی ناوەند بۆ سلێمانی دەنێرێت، هەشت ملیۆن لیترە” .
ئاودێر محەمەد: یادگار فەتاح بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان، راگەیاند”هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، هاوشێوەی هاوڵاتیانی سلێمانی و دەوروبەری چاوەڕوانن پشكی نەوتی ئەمساڵیان لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە بۆ تەرخان بكرێت.
وتیشی”لەكاتی گەیشتنی ئەو بەشە نەوتە بەتەواوەتی بۆ پارێزگای سلێمانی، ئێمە بەنوسراوی فەرمی بەرپرسانی نەوت و كانزاكانی سلێمانیمان ئاگادار كردۆتەوە كەدەبێت پشكی هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان لەو نەوتە جیابكەنەوە كە بڕی (8) ملیۆن لیتر نەوتە.
بەرێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان، راشیگەیاند”وادەی گەیشتن و دابەشكردنی ئەو نەوتەی كە بڕیارە لەلایەن حكومەتی ناوەند و بەرپرسانی سلێمانیەوە بۆ گەرمیان بنێردرێت، هێشتا نادیارە.