وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نیت، له ناوه‌راستى ساڵى داهاتوو 2017 نرخى ئینته‌رنێت به‌رێژه‌ى 50% داده‌به‌زێت.
حه‌سه‌ن ڕاشد، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق، ڕای گه‌یاند :” دواى ئه‌و كاره به‌رده‌وامه‌ى كه كۆمپانیای جێبه‌جێكار پێی هه‌ڵده‌ستێت بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى كێبڵى ڕۆشن FTTH و به‌ڕێكه‌وتنى پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگى كاره‌كانى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان، وه‌زاره‌تمان گه‌شته ئه‌وه‌ى كه له ناوه‌راستى ساڵى داهاتوودا هێڵى په‌یوه‌ندییه‌كانى سیسته‌مى كێبڵى رۆشندار له‌هه‌موو پارێزگاكانى عێراق، ده‌كه‌وێته كار”.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى “سه‌باح”ـى نیمچه فه‌رمى، له وه‌ڵامى پرسیارێكدا كه ئایا ئه‌و پرۆژه‌یه نرخى ئینته‌رنیت داده‌به‌زێنێت و ئه‌گه‌ر نرخى داببه‌زێت كوالیتی خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ هاووڵاتیان به‌شێوه‌ى پێویست ده‌بێت، له وه‌ڵامدا وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان گوتى :” سه‌باره‌ت به نرخى ئینته‌رنێت و كه‌مكردنه‌وه‌ى، ئه‌وه له ساڵى داهاتووه‌وه سیستمى كێبڵى ڕۆشن ده‌چێته هه‌موو ماڵێكه‌وه و نرخى ئینته‌رنێتیش به‌ڕێژه‌ى 50 له‌سه‌د داده‌به‌زێت، چونكه له هێڵى ته‌له‌فوونه‌كه‌دا ئینته‌رنێت هه‌یه و هاووڵاتى پێویستى به ئینته‌رنێتى كۆمپانیاكان نابێت”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌وكات كۆمپانیاكانیش ناچار ده‌بن نرخه‌كانیان داببه‌زێنن و وه‌زاره‌ته‌كه‌ش لیژنه‌ى هه‌یه بۆ چاودێریكردنى كۆمپانیاكان.