وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی پڕكردنەوەی پۆستێكی بەتاڵ رادەگەیەنێتو خوازیاری ئەو پۆستە دەتوانێت بەرەچاوكردنی مەرجەكان سیڤی خۆی پێشكەش بكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێرییو گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی، پڕكردنەوەی پۆستی(دایەن)ێك بۆ دایەنگەی دوكان رادەگەیەنێت، بۆ ئەو مەبەستە داوا لەو هاووڵاتیانە دەكەین كە خوازیاریی كارن لەو بوارەدا، سیڤیو داواكاری خۆیان پێشكەش بكەن، دوا كات بۆ پێشكەشكردنی داواكاری رۆژی (18/10/ 2016)یە.
مەرجەكان:
1- تەمەنی لە نێوان (18 – 45 ساڵ) بێت.
2- دانیشتوی سنوری قەزای دوكان بێت.
3- بڕوانامەی كەمتر نەبێت لەسێی ناوەندی (نۆی بنەڕەتی).
سروشتی كارو پۆستەكە:
1- پۆستەكە بریتییە لە پڕكردنەوەی پۆستێكی بەتاڵ بەشێوەی دامەزراندنی گرێبەست.
2- مووچەی مانگانەی (300,000) سێ سەد هەزار دینارە.
3- جۆری كارەكەی بریتییە لە كاری (دایەن)ی منداڵ لە دایەنگەی دووكان.
پێویستییەكان بۆ پێشكەشكردنی داواكاری:
1- كۆپی ناسنامەی باری شارستانی.
2- كۆپی كارتی زانیاریی.
3- بڕوانامە.
شوێنی وەرگرتنی داواكاری:
1- دایەنگەی دوكان.
2- بەشی یاسا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی: سلێمانی، خوار ئامادەیی هەڵكەوتی كوڕِان.