وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پێشوازی له شاندێكی وڵاتی هه‌نگاریا، كه پێكهاتبوو له كونسوڵی گشتیی هه‌نگاریا و نوێنه‌ری ژووری بازرگانیی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته كرد.
عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له دیوانی وه‌زاره‌ت، پێشوازی له شاندێكی وڵاتی هه‌نگاریا كه پێكهاتبوو، له ئیشتیڤان ئیمیری، جێگری كونسوڵی گشتیی هه‌نگاریا و ئیشتیڤان هه‌فه‌ش، نوێنه‌ری ژووری بازرگانیی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی پلان و به‌دواداچوون و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی بوون، ئامانجی سه‌ردانه‌كه خرایه ڕوو، كه بریتی بوو له ته‌رخانكردنی هه‌ندێك پاره به شێوه‌ی قه‌رز له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا و له ڕێگه‌ی بانكێكی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به مه‌به‌ستی بووژاندنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی.
هه‌ردوو لا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كۆمپانیایه‌كی هه‌نگاری و یه‌كێكی كوردستانی بۆ چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی پاره‌كه و ئه‌و پڕۆژانه‌ی بۆیان ته‌رخان ده‌كرێت.
وه‌زیری كشتوكاڵ، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئێستا 5 پڕۆژه‌ی ستراتیژیی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، كه بریتین له پڕۆژه‌ی كۆگای ساردخانه، شیر و په‌له‌وه‌ر و ماسی و وشترمل، له‌به‌رئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م پڕۆژانه پێویستی به قه‌رز هه‌یه.
هه‌نگاریا یه‌كێك بووه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به‌شداریی له پێشانگای بارزرگانیی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر كرد كه به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك ساز كرا.