لەپارێزگای ھەڵەبجە دووەمین ڤێستیڤاڵی ھەنار بەرێوەدەچێت


دووەمین ڤێستیڤاڵی ھەنار بۆ بەرھەمە خۆماڵییەکان لە پارێزگای ھەڵەبجە و بە بەشداریی و چاودێریی عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی یەک شەممە ١٦ ی تشرینی یەکەم ی ٢٠١٦ بەڕێوەدەچێت .

ڤێستیڤاڵەکە لەلایەن (ئەنجومەنی ڕێکخراوەکانی ھەڵەبجە) بە ھاوکاریی (بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە) بەڕێوەدەچێت و تیایدا چەندین جۆر سەوزە و میوە و بەرھەمە کشتوکاڵییە خۆماڵییەکان و چەندین کاری دەستیی لە پارێزگای ھەڵەبجە نمایش دەکرێت .
ئەو بەرھەمە کشتوکاڵییانەی ئەمساڵ لەو ڤێستیڤاڵەدا نمایش دەکرێن بریتین لە؛ (ھەنار ، گوێز ، زەیتون ، ترێ ، شێلم ، سەوزە ، گۆیژ ، بەھێشاتوو ، بنێشت ، قەزوان ، توو ، ھەنجیر ، مێوژ ، خەیار ، تەماتە ، دەنکە ھەنار) .

ھەرچی بەرھەمە خواردەمەنیەکانیشە بریتین لە ؛ (شەربەتی مێوژ ، شەربەتی ھەنار ، ھێلکەی خۆماڵی ، تەڕەساز ، ساوەر ، قەرەخەرمان ، قوبلە ڕەشە ، دۆینە ، یاپراخ ، ڕووبەھەنار ، ھەنگوین ، شیرەمەنی) .

پێویستە بوترێت چەندین کاری دەستیش لە ڤێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێن کە ئەوانیش؛ (کڵاش ، شاڵ ، ڕستن و چنین ، تابلۆ ، فۆتۆ ، سیرامیک) .

ئامانج لە ڤێستیڤاڵەکە کە ساڵانە بەڕێوەدەچێت، ناساندنی بەرھەمە خۆماڵییەکانی پارێزگای ھەڵەبجەیە لەسەر ئاستی ناوخۆی و جیھانی و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لەناوچەکەدا .
 
ڕێ