له‌م دواییانه‌دا چه‌ندین ده‌نگۆ ده‌رباره‌ی مۆبایلی داهاتووی ئایفۆن بڵاوبووه‌وه، هه‌ندێك له‌و ده‌نگۆیانه كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ئاشكرای ده‌كه‌ن كه كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له ئایفۆن 7 دا روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، ده‌یه‌وێت په‌له بكات له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی داهاتووی كۆمپانیاكه.
به‌پێی هه‌واڵێكی MacRumors كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ ساڵی ئاینده ئایفۆنی 7 ئێس ده‌رناكات، به‌ڵكو له پلانیه‌تی كه ئایفۆن 8 یان 10 ده‌ربكات، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه كه كۆمپانیاكه ساڵی ئاینده یادی 10 ساڵه‌ی دروستكردنی ئایفۆن ده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌و یاده شتێك بكات.
هه‌ر ده‌رباره‌ی مۆبایلی داهاتووی ئایفۆن، ماڵپه‌ری business Insiderی ئه‌مریكی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی ئه‌و مۆبایله چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ئاشكرا كردووه، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشی ئه‌وه ده‌بێت به‌شی پێشه‌وه‌ی چوارچێوه‌و لاته‌نیشتی نابێت، به‌ڵكو شاشه‌ی مۆبایله‌كه هه‌موو رووبه‌ری پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه داگیر ده‌كات، هاوكات مۆبایله‌كه په‌یكه‌ره‌كه‌ی له ئه‌له‌منیۆم و به‌شه‌كانی تریشی له شوشه دروست ده‌كرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری مۆبایله‌كه ده‌رباره‌ی شێوازی بارگاوی كردنیه‌تی و ئه‌م مۆبایله‌ش بارگه‌وی كردنه‌كه‌ی بێ كێبڵ ده‌بێت، واته به شێوازی وایه‌رلێس بارگاوی ده‌كرێته‌وه.
راپۆرته هه‌واڵییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه دوگمه‌ی سه‌ره‌كی كه هه‌ستی خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه مۆری تێدایه به‌م شێوازی ئێستا دیار نابێت، شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ش له جۆری ئه‌مۆلید ده‌بێت له‌بری ئێڵ سی دی كه ئێستا له دروستكردنی شاشه‌ی مۆبایله‌كانیدا پشتی پێده‌به‌ستێت.