كۆمپانیای‌ نالیا سكاڵایه‌ك دژی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ وه‌به‌رهینانی‌ سلێمانی‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌

كۆمپانیای‌ نالیا سكاڵایه‌ك له‌دژی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ وه‌به‌رهینانی‌ سلێمانی‌ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ داواكاری‌ گشتی‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ نالیا دراوه‌ته‌ كۆمپانیایه‌كی‌ تر.
ڕێباز خالید به‌رپرسی‌ ڕێگه‌پیدراوی‌ كۆمپانیای‌ نالیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدائاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنانی‌ سلێمانییه‌وه‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ 255 دۆنمی‌ له‌ ناوچه‌ی‌، قوله‌ره‌یسی‌، سلێمانی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دروستكردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون راگه‌یه‌نرا، له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه‌ پرۆپۆزه‌ڵ بۆ دروستكردنی‌ یه‌كه‌كان پێشكه‌شكران.
وتیشی‌ “پاش هه‌ڵسه‌نگاندنیان دواجار پرۆپۆزه‌ڵی‌ چوار كۆمپانیا مانه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان پرۆپۆزه‌لی‌ كۆمپانیای‌ نالیا بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ مایه‌ی‌ سه‌رسورمانه‌ پرۆژه‌كه‌ دراوه‌ته‌ كۆمپانیایه‌كی‌ تر كه‌ پرۆپۆزه‌لی‌ كۆمپانیای‌ نالیا گونجاو تربو   به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ مه‌رجه‌كان بریتی‌ بووه‌ له‌ ره‌چاوكردنی‌ كه‌مترین نرخ‌و باشترین خزمه‌تگوزاری‌.”
ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ نالیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ كۆمپانیاكه‌یان كه‌مترین نرخی‌ دیاریكردووه‌، له‌وانه‌ بۆ نمونه‌ دروستكردنی‌ شوقه‌یه‌كی‌ 70 مه‌تری‌ به‌ ته‌نها 206 وه‌ره‌قه‌‌و به‌قیستی‌ 12 مانگ كه‌ مانگانه‌ ده‌كاته‌ 138 دۆلار.
وتیشی‌ “وه‌به‌رهێنان پرۆژه‌كه‌ی‌ داوه‌ته‌ كۆمپانیایه‌كی‌ تر به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ پێشتر به‌شداری‌ كێبركێكه‌ی‌ كردبێت‌و به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بزانرێت نرخی‌ یه‌كه‌كانی‌ چۆنه‌.”