قه‌یرانی دارایی و دابه‌شنه‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌لایه‌ك و نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رما له‌لایه‌كی دی، هاوڵاتیانی ناوچه شاخاویه‌كانی ناچار كردووه په‌نا بۆ داربڕین به‌رن به مه‌ستی سوتاندنی له وه‌رزی زستاندا، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان به سامانی سروشتی به‌تایبه‌ت سامانی نه‌وت.
هاوڵاتیانی ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای هەولێر دەڵێن: لەپارەوە نەوت دابەشنەکراوە بۆیە ناچارین داربرینەوە و سۆپای دار دابین، ئەگەر حوکمەت نەوتمان بۆ دابینبکات ئامادەنین دارببرینەوە چونکە زۆرمان پێناخۆشە سروشت‌و ژینگەی کوردستان تیکبدەین بەڵام بێ پارەی حکومەت ناچارمان دەکات ئەو کارە بکەین.
هاوڵاتیان دەشلێن: ماوی چەندین ساڵە وازمان لەداربرین هێناوە بەڵام ئەمساڵ دەستمان کردۆتەوە بەداربڕین، ئەمەش لەکاتێکدایە لەئێستادا حکومەت هەرێمی کوردستان نەوتەکەی هەناردەی دەرەوە دەکات و بەنرخێکی کەم دەیفرۆشێت.
پەیام