نرخی نه‌وت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی، ئه‌وه‌ش پاش كه‌مبوونه‌وه‌ی كه‌لێنی نێوان خواست‌و خستنه‌ڕوو له‌بازاڕه‌كانی ئه‌مریكادا.
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خام برێنت گه‌یشته 52.41 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له‌كاتژمێر 12:45 ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌پێی پێوه‌ری نازداك.
پێشتریش رۆیته‌رز بڵاویكردبووه‌وه كه نرخی نه‌وت برێنت بۆ 52.18 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رزبووه‌ته‌وه، نه‌وتی خاوی خۆرئاوای تیكساسیش بۆ 50.78 دۆلار به‌رزبووه‌وه.
بازرگانانی نه‌وت رایانگه‌یاندووه كه نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له‌ئاكامی كه‌مبوونه‌وه‌ی كه‌لێنی نێوان خواست‌و خستنه‌ڕوو به‌رزبووه‌ته‌وه.
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش، بازرگانان رایانگه‌یاند كه نرخی نه‌وتی خاوی برێنت پشتیوانی له‌چه‌ند ئاماژه‌پێده‌رێكی هونه‌رییه‌وه پێگه‌یشتووه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌هۆی راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی بواری نه‌وت.