كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی له دۆزینه‌وه‌ى یه‌ده‌گێكى 250 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى نزیكبۆته‌وه و كۆمپانیاكه‌ش رایده‌گه‌یێنێ له قۆناغی تاوتوێكردن و رێگه‌پێدانن بۆ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له بلۆكی چیا سورخ و پرۆسه‌كانى تێستینگ و كارى كۆمپانیا خزمه‌تكوزرایه‌كانى كێڵگه‌یی له‌سه‌ر بیره نه‌وتیه‌كانى ئه‌م بلۆكه ته‌واو بوونه و دواین كاریش له بیری CS12 بووه كه ته‌واوى پرۆسه‌كان به‌كۆتا گه‌یشتوونه سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێك له كۆمپانیا نه‌وتیه خزمه‌تگوزاریه‌كان به ئاژانسی وزه نیوزى راگه‌یاندووه “كه ئه‌نجامه‌كان بۆ كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی و پێت ئۆیل دڵخۆشكه‌رن و له قۆناغی داهاتوو ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌كرێت له‌م كێڵگه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندرێو بێنبو، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كان له كۆمپانیای جه‌نه‌ل ئینێرجی رایگه‌یاند ” بیری CS-12 له بلۆكى چیا سورخ (كۆمپانیای جه‌نه‌ل ئینێرجی خاوه‌ندارى 40% پشكى ئه‌م بلۆكه‌یه) له 30 مارسی 2016 مۆله‌تى كاركردنى پێدراوه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه ده‌ره‌نجامى پرۆسه‌كانى گه‌ران و پشكنین له بیره‌كانى CS-10 و CS-11 له ساڵی 2013 زۆر سه‌ركه‌وتوو و دڵخۆشه‌ر بوون، بیری CS-12 به بودجه‌ى ته‌رخانكراو له لایه‌ن كۆمپانیای جه‌نه‌ل ئینێرجی و هاوبه‌شه‌كه‌ى پێت ئۆیل ( Pet Oil) له بلۆكى چیا سورخ.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ورده‌كارى پرۆسه‌كانى كۆلین و پلانه‌كانى داهاتوو بۆ به‌رهه‌مهێنان وهه‌نارده‌كردنى نه‌وت، ئه‌ندرێو بێنبو، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كان له كۆمپانیای جه‌نه‌ل ئینێرجی وتى” قوڵایی بیرى CS-12 ده‌گاته 2500 دوو هه‌زار و پێنج سه‌د مه‌تر و به‌پێی پلان و بودجه‌ى دیاریكراو كاره‌كانى ته‌واو كرا، له ئێستادا تێستى هایدرۆكاربۆنى بۆ چینى ته‌مه‌نى مایۆسین Miocene ده‌كه‌رێت، هاوبه‌شه‌كانى بلۆكى چیا سورخ له هه‌ڵسه‌نگاندنى ده‌ره‌نجامى تێسته‌كاندان و دواى ئه‌نجامه‌كان بۆ قۆناغێكى دیكه‌ى چاڵاكى له بلۆكى چیا سورخ هه‌نگاو ده‌نرێت .
بلۆكى چیا سورخ ده‌كه‌وێته سنوری پارێزگاى سلێمانى ( دووری 70كم له سلێمانى و120 كم له كه‌ركوك)و سه‌ر سنوری نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران ، له ساڵى 1902 ئێران وه‌به‌رهێنانى له هه‌مان شوێن كردوو و مۆڵه‌تى به كۆمپانیایه‌كى به‌ریتانى دابوو بۆ گه‌ران و دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت له‌م شوێنه یه‌كه‌م بیری به ناوى له CS-1 له ساڵی 1902، ئێستاش كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئینێرجی و پێت ئۆیلی توركى له‌م بلۆك كارده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به مه‌ترسیه ئه‌منی و هه‌ره‌شه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌م بلۆكه و له لایه‌ن ئێرانه‌وه ، ئه‌ندرێو بێنبو بۆ وزه نیوز رایگه‌یاند تا ئێستا هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌مان دروست نه‌بوو و چالاكیه‌كان به‌رده‌وامن.
یه‌ده‌گى نه‌وتى بلۆكى چیا سورخ به 250ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هاوتا ده‌خه‌ملێندرێت، یه‌كه‌مین شوێنى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راسته كه له لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه تێیدا نه‌وتى تێد دۆزراوه‌ته‌وه له ساڵى 1902ز، دوای بێ ئوومێدبوونى به‌ریتانیه‌كان و ده‌ست پێكردنى وه‌به‌رهێنانى نه‌وت له كوردستان كۆمپانیای توركی( گه‌نه‌ل ئینێرجى و پێت ئۆیل) كارى به‌دواگه‌ڕان و كۆڵینی بۆ كێڵگه‌كه كردووه و ئیستاش له دۆزینه‌وه‌ى یه‌ده‌گێكی 250 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى نزیكبۆته‌وه.
ئاژانسی وزه نیوز زانیویه‌تى دواى ته‌واو بوونى كاری هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌كان كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی و پێت ئۆیل له خۆئاماده‌كردنن بۆ راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان و هه‌ڵكردنى گلۆپی سه‌وز له لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و هه‌نارده‌كردنیان له رێگه‌ى بۆری نیشتیمانى كوردستان .