بەڕێوەبەری كۆمپانیای گازی نیشتمانی ئێران هۆشداری دەداتە عیراقو دەڵێت: ئەگەر پارەی پێویست بۆ تەواوكردنی بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی دابین نەكەن، ئەوا هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ عیراق دەوەستێنن.
حەمید رەزا عێراقی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گازی نیشتمانی ئێران رایگەیاند: بەهۆی دابین نەكردنی پارەی پێویست لەلایەن عیراقەوە، بۆ تەواوكردنی راكێشانی بۆری هاوبەشی گواستنەوەی گازی سروشتی، پێدەچێت هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ عێراق بوەستێنن.
وەزارەتی نەوتی عیراقو كۆمپانیای گازی نیشتمانی ئێران، لەساڵی 2013دا لەشاری بەغدا رێككەوتنێكیان ئیمزاكرد، بۆ راكێشانی بۆریەكی هاوبەشی گواستنەوەی گازی سروشتی، بۆ ئەوەی ساڵانە ئێران لەو ڕێگەیەوە 10 ملیار مەتر سێجا گاز هەناردەی عیراق بكات، بەڵام بەهۆی شەڕی داعشو نەدانی پارەی پێویست لەلایەن عیراقەوە، تەواوكردنی پڕۆژەكە دواكەوتووە.