وەزارەتی بازرگانی عیراق 500 ملیار دینار بۆ جووتیاران خەرج دەكات


وەزارەتی بازرگانی عیراق 500 ملیار دینار بۆ ئەو جووتیارانە خەرج دەكات، كە لەماوەی ئەمساڵدا گەنمیان تەسلیمی سایلۆكان كردوە‌و بەشێك لەو پارەیەش دەدرێتە جووتیارانی هەرێمی كوردستان.
عادل عەبدولعەزیز بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند: ئەو پارەیەی بۆ گەنمی جووتیاران تەرخانكراوە 500 ملیار دینارە‌و سەرەتای هەفتەی داهاتووش، دەدرێتە ئەو جووتیارانەی كە ئەمساڵ گەنمیان تەسلیمی سایلۆكان كردوە.
راشیگەیاند: ئەو پارەیە بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عیراقە‌و جووتیارانی هەرێمی كوردستانیش، بەشێك لەو پارەیەیان بۆ خەرج دەكرێت.
مانگی رابردوو حكومەتی عیراق چەكی پارەی گەنمی جوویتارانی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرد، بەڵام تاوەكو ئێستا پارەكەی نەناردوە بۆ ئەوەی بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت.