قه‌یرانی دارایی پرۆژه‌ گه‌شتیارییه‌كانی گه‌رمیان راده‌گرێت

 
قه‌یرانی دارایی پرۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌ك ده‌خات و خاوه‌ن كۆمپانیاكانیش بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانیان ده‌ده‌ن.
 
ئه‌نوه‌ر عه‌بدولقادر، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان، رایگه‌یاند: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كاركردن وه‌ستاون.

وتیشی: پێنج پرۆژه‌ش له‌لایه‌ن جێبه‌جێكارانیه‌وه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان كردوه‌و ئه‌وانی دیكه‌ش چاوه‌ڕێی بڕێك بودجه‌ن بۆیان سه‌رفبكرێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وانیش داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: “كه‌ پرۆژه‌ی بینای كه‌له‌پوری گه‌رمیان ته‌واو بووه‌ و بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیانیش له‌ 90% كاره‌كانی ته‌واو بوه‌و له‌چه‌ند مانگی داهاتودا ته‌واو ده‌بێت.