دوای كشانەوەی لە یەكێتی ئەوروپا ساڵانە بەریتانیا 66 ملیار جونەیهی ئیستەرلینی زیان دەكات


بەپێی راپۆرتێكی حكومی كشانەوەی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا بەدەیان ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی ساڵانە زیان لەو وڵاتە دەدات.

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەكی رەسمی دزەپێكراو ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی بەریتانیا هۆشدایانداوە لەوەی كشانەوەی تەواوەتی وڵاتەكەیان لە یەكێتی ئەوروپا ساڵانە 66 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی لەسەر خەزێنەی دەوڵەت دەكەوێت، چونكە كشانەوە لە بازای ئەوروپای یەكگرتوو و جێبەجێكردنی یاسای رێكخراوی بازرگانی جیهانی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی ناوخۆیی بەراورد بە مانەوە لە ناو یەكێتی ئەوروپا.

بەپێی ئەو راپۆرتە حكومیە كەلەلایەن رۆژنامەی تایمزەوە ئاشكراكراوە: پێشبینی ئەو زیانانە كراوە بەهۆی كشانەوەی یەكێتی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا دروست بێت و ئەوە خراوەتەڕوو: پێشبینی دەكرێت بەرهەمی ناوخۆی بەریتانیا بەرێژەی لە 5.4% بۆ 9.5% دابەزێت لەدوای كشانەوە لەیەكێتی ئەوروپا بەبێ بوونی جێگرەوەیەك.

هەروەها پێشبینی دەكرێت داهاتی كەرتی گشتی بەهۆی نەمانی پاڵپشتیەوە زیانی 38 بۆ 66 ملیار جونەیهی ئیستەرلینی لەسالێكدا لێدەكەوێت بەهۆی پاشەكشەی دۆخی ئابووری و كەمبوونەوەی باج و كەمبوونەوەی وەبەرهێنان و ژمارەی كۆمپانیاكان و هەلی كار.