لەبەرامبەر بەهەدەردانی پارەیەكی زۆر لە پسوڵەی پێدانی سوتەمەنی بەهاوڵاتیان ڕێكخراوی هەڵوێست كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی رێكخست و داواشی لە ئە نجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد بێتە دەنگ.
بە پێی بەدواداچوونەكانی ئەو رێكخراوەش ساڵی رابردوو پسوڵەی ژمارە (24 ) و ژمارە (25) دراوە بە هاوڵاتیان كە تەنها پسوڵەی ژمارە (24) وەرگیراوە كە كە بڕی دوو هەزارو پینج سەد دینار بۆ وەرگرتنی پسوڵەكە وەرگیراوە لەكاتیكدا پسوڵەی ژمارە (25) نەدراوە بەهاوڵاتیان
ئەو رێكخراوە ئەوەشی ئاشكرا كردلە ئیستادا نۆ هەزارو پێنج سەد دینار لە هاوڵاتیان وەرگیراوە بۆ پسوڵەی نوێ كە لەهەردوو پاریزگای سلیمانی و هەڵەبجە چوار ملیار و سێ سەدو هەشتا و نۆ ملیار دینار بووە.