له‌سه‌ر بانگهَشتى ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى، ژماره‌یه‌ك خاوه‌نكار‌و كه‌سایه‌تى ئه‌كادیمى‌و دڵسۆزانى شارى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌و دۆخه ئابورییه خراپه‌ى سلێمانى پێدا تێده‌په‌ڕێ كۆده‌بنه‌وه‌و بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانى بۆردێك بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كه ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (12/10/2016) كاتژمێر 10ى پێشنیوه‌ڕۆ، ژماره‌یه‌ك له‌خاوه‌نكار‌و كه‌سایه‌تى ئه‌كادیمى‌و دڵسۆزانى شارى سلێمانى به‌ده‌م به‌نگهێشتى ژوورى بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌وه هاتن‌و له‌بیناى ژوور كۆبونه‌وه به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى خراپى شارى سلێمانى‌و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌گرنگترین كێشه‌كان‌و دانانى میكانیزمى گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
پاش دو كاتژمێر له‌گفتوگۆو راگۆڕینه‌وه بڕیاردرا له‌سه‌ر پێكهێنانى بۆردێك كه نوێنه‌رى تێكڕاى چین‌و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه له‌خۆبگرێت، به‌مه‌به‌ستى سه‌رله‌نوێ كاراكردنه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌و داموده‌زگانى حكومه‌ت له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى.
وا بڕیاره بۆرده‌كه له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامبدات بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و قه‌یرانه‌ى شارى سلێمانى گرتووه‌ته‌وه.