بانكی نێوده‌وڵه‌تی، قه‌رزێكی 4 ملیار دۆلاری ده‌دات به حكومه‌تی عێراق، ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌ڵێت: بانكی نێوده‌وڵه‌تی، قه‌رزه‌كه له ماوه‌ی سێ ساڵدا ده‌دات به به‌غداد.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری ئابووریی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد: له میانی گفتوگۆ‌و دانوستانه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌رئه‌نجام ئه‌و بانكه ڕازی بوه به پێدانی قه‌رزێكی گه‌وره به حكومه‌تی به‌غداد.
دامه‌زراوه‌ی مه‌دا له زاری سالحه‌وه بڵاوی كردوه‌ته‌وه: به‌های قه‌رزه‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، 4 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت‌و له ماوه‌ی سێ ساڵدا ده‌درێت به عێراق.
باسی له‌وه‌ش كردوه، قه‌رزه‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه، حكومه‌تی عێراق له میانی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، په‌ره به كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی‌و بازرگانی‌و كشتوكاڵی‌و بواره‌كانی دیكه‌ی داهات بدات‌و به‌سه‌ر كێشه‌ی پشتبه‌ستن به نه‌وتدا زاڵ ببێت.
وتوشیه‌تی: قه‌رزه‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، درێژخایه‌ن ده‌بێت‌و حكومه‌تی به‌غداد ده‌توانێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه داراییه‌كان‌و كورتهێنانی بودجه، سودی باشی لێ وه‌ربگرێت.