دهوڵهتی ئیمارات لە ئێستادا ئامادەكاری دەكات بۆ سالی 2020 تا پێشوازی لە خێراترین شەمەندەفەری جیهان بكات، شەمەندەفەرەكە دەتوانێت نێوان دوبهی بۆ فجیرە بە 10 دهقیقه ببرێت، كە ئۆتۆمبێل ئەو ماوەیە بە دوو سهعات دەبرێت.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی العربیە، دوبەی لەگەڵ كۆمپانیای (هایبر لوب وەن)ی ئەمریكی كە نوسینگەی سەرەكی لە لۆس ئەنجلوسە، هاوبەشی دەكات بۆ لێكۆلینەوە لە چۆنیەتی جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە، پلاندانەری ئەم شەمەندەفەرەش ئیلوەن موسكە كە دامەزرێنەری كۆمپانیای (تیسلا)یە ، ئیلوەن لە سالی 2013ەوە ئەم پرۆژەیەی دارشتوە، هەر بە پێی كەناڵى ناوبراو دوبەی دەستی كردوە بە پشكنینە جۆراو جۆرەكان بۆ دەست كردن بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە، كە بەهۆیەوە نێوانی دوبەی لەگەل فجیرە لە دوو سهعاتەوە دەبێت بە 10 دهقیقه، هاوكات ، میرنشینی دوبەی بە زۆرترین شوێنی گرنگی ترەوە دەبەستێتەوە.
بەپێی زانیاریەكان خێرایی شەمەندەفەرەكە دەگاتە 760 میل، واتە نزیكەی 1220 كیلۆ مەتر لە سهعاتێكدا، بەمەش خێرایی شەمەندەفەرەكە زیاتر دەبێت لە خێرایی فرۆكە، چونكە خێرایی فرۆكەكان لە نێوان 700 بۆ 1000 كیلۆ مەترە لە سهعاتێكدا.
ئیلوەن موسك كە دارێژەی پلانی ئەم پرۆژەیەیە داوا لە كۆمپانیا سەربەخۆكانی وەك هایبرلوب وەن و هایبرلوب ترانسپۆرتایشن تیكنۆلۆجیز دەكات بەشدار بن لە جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا.
موسك دامەزرێنەری كۆمپانیای تیسلایە، كە لە بورای دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی كاردەكات و توانیویەتی پێشكەوتنێكی زۆر لە بوارەكەی خۆیدا بەدەستبهێنێت ، لەم بوارشدا داهێنانێكی زۆری تەكنەلۆژی ئەنجامداوە، ئەمەش واتەی ئەوە دەگەیەنێت كە گەشتیاران دەتوانن نێوان ئەبو زەبی بۆ دەوحە بە 22 دهقیقه ببڕن، هاوكات دووری شارەكانی ئیماراتیش دەبێتە تەنها دوو خولەك.
هەر لەو بارەیەوە سەیف علێلی سەرۆكی دامەزراوەی دوبەی سەربەخۆ دەڵێت: خەیال بكەرەوە تۆ لە ریاز دەژیت، بەڵام كارت لە دوبەییە، نانی ئێوارەشت لە ئەبو زەبیە، دەشتەوێت بچیت بۆ دەوحە بۆ سەیركردنی فیلمێك كە حەزی پێدەكەیت. بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەتوانین ئەم كارانە ئەنجام بدەیت، دوبەیش دەیەوێت بەم كارە هەستێت.