ماریانو راخو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا رایگه‌یاند: زه‌حمه‌ته وڵاته‌كه‌ی له‌مساڵدا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی بۆ خواستی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بتوانێت كورتهێنانی بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا (6.3) له‌كۆی به‌رهه‌می ناوخۆی ئیسپانیا كه‌مبكاته‌وه.
روونیشیكرده‌وه:له‌سایه‌ی سستبو‌ونی ئابووریی ئیسپانیا‌و كێشه‌كانی هاورده‌كردن‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچوونه‌كانی پاره‌داركردن، ئه‌سته‌مه وڵاته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا بتوانێت كورتهێنانی بودجه‌كه‌ی به‌بری (2.6) دابه‌زێنێت.
حكومه‌تی مه‌درید كه وڵاته‌كه‌ی چواره‌م هێزی ئابووریه له‌ناوچه‌ی یۆرۆ، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕی (194) ملیار دۆلار له‌نێوان (2012 و 2014)،له‌مساڵدا چه‌ندین رێوشوێنی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی گرته‌به‌ر،ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته.
قه‌یرانی دارایی ئیسپانیا حكومه‌تی راخوی ناچار كرد داوای یارمه‌تی دارایی له ناوچه‌ی یۆرۆ بكات بۆ رزگاركردنی بانكه‌كانی كه دۆخی داراییان له‌بارێكی مه‌ترسیداردا بوو،له‌چوارچێوه‌یه‌شدا ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو كه حكومه‌تی مه‌درید به‌بڕی زیاتر له (52) ملیار دۆلار داوای یارمه‌تی دارایی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا حكومه‌تی ئیسپانیا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر پلانی دووه‌می چاكسازی كه‌رتی بانكی،له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بانكه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ناچار كرد، كه ده‌رماڵه‌ی كۆنترۆڵكردنی قه‌رزی خانوبه‌ره بۆ له‌سه‌دا (30) زیادبكه‌ن، كه له‌پێشتر له‌سه‌دا (7) بووه،لای خۆشیه‌وه وه‌زیری دارایی ئیسپانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه پاڵپشتی دارایی حكومه‌ت بۆ كه‌رتی بانكی وڵاته‌كه‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی (20) ملیار دۆلار .