ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگهیاند” ئەمڕۆ10/10 بەهۆی شکاندنی بۆری ئاوی دووکان سلێمانی هێڵی دووەم لەبەردەم وێستگەی کارەبایی قولەرەیسی لەلایەن کۆمپانیایی شاندز کەکاری دانانی تاوەری کارەبا دەکات بۆماوەی هەفتەیەک زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگەو قەزاو ناحیەکانی وپیرە مەگرون و حەوزی بازیان و چەمچەماڵ و شۆڕش بێ ئاو دەبێت”
ڕاشی گهیاند” داوا لەهاووڵاتیان دەکەین دەست بە ئاوەوەبگرن تاچاکردنەوەی بۆریەکە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەهەوڵی زوو چاکردنەوەی بۆریەکان”.