به‌ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی له‌بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر پرۆسه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی مووچه ده‌ستیپێكردوو سه‌رۆك و جێگره‌كه‌یه و به‌شێك له به‌رپرسانی حكومیش ناوی خۆیان له سیسته‌مه‌كه تۆماركرد.
شایه‌نی باسه، سیسته‌می به‌ئه‌لكترۆنیكردنی مووچه به‌شێكه له پرۆسه‌ی چاكسازی و بۆنه‌مانی مووچه‌ی بندیواری و دوو مووچه‌و سێ مووچه‌یه‌و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و، وابڕیاریشه له رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌وه له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت ودام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت پرۆسه‌ی ناو تۆماركردن ده‌ستپێبكات.
قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: كه‌ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی ئه‌و سیسته‌مه‌وه مووچه خۆران دڵنیا بكه‌نه‌وه كه‌مووچه‌كه‌یان نافه‌وتێت و پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت و ده‌شیانه‌وێت پرۆسه‌ی پێدانی مووچه خێرا بكه‌ن.