بانكی نێودەوڵەتی: داهاتووی ئابووری و دارایی عیراق مەترسیدار دەبێت



 بانكی نێودەوڵەتی لەڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایكردوە، داهاتووی ئابووری و دارایی عیراق مەترسیدار دەبێت و پێشبینیش دەكات كۆی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ ساڵانی 2017 و 2018 زۆر كەم بێتەوە.

راپۆرتەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، قەرزی گشتی عیراق لەساڵی 2016دا لەسەدا 70ی كۆی بەرهەمی ناوخۆی پێكدەهێنێت ، ئەوەش لەكاتێكدایە ساڵی 2015 لەسەدا 56 بووە و رێژەی هەژاریش لەسەر ئاستی هەموو وڵات لەسەدا 22 پۆینت پێنجەو لەو ناوچانەش كە لەژێردەسەڵاتی داعشدایە بۆ لەسەدا 41 پۆینت دوو بەرزبۆتەوە.