ئێران و ڕووسیا لەسەر کێڵگەیەکی نەوتیی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕێک کەوتن


یەکەم گرێبەستی دەرەکی بەپێی ڕیکاری نوێی گرێبەستە نەوتییەکانی ئێران لەگەڵ ڕووسیا بۆ پەردەان بە کێڵگە و ناوچەی نەوتیی شاری دێهڵوڕان لە پارێزگای ئیلام، واژۆ کرا.

 بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەو ڕێککەوتنە لە تاران و لە نیوان وەزارەتی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆمپانیای “تات نەوت”ی ڕووسیدا واژۆ کراوە و بەپێی پێشبینییەکان ئەو کێڵگە نەوتییە کەلە نزیک شاری دێهلوڕانە، زیاتر لە پێنج ملیار بەرمیل نەوتی خاوی تێدایە.

بەپێی گرێبەستەکە بڕیارە ئەو کۆمپانیا ڕووسییە لە ماوەی شەش مانگدا لێکۆڵینەوە و کارە سەرەتاییەکانی کۆتایی پێ بێنێت و بگاتە قۆناغی بەرهەمهێنان و دەرهێنانی نەوت.

 ڕێککەوتنی نوێی ئێران و ڕووسیا لە کەرتی نەوتدا کە ماوەی یەک ساڵە مشتومڕی لەبارەوە دەکرێت، سەرەنجام خەریکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە یەکەم قۆناغدا ئەم گرێبەستە کە لەسەر کێڵگەیەکی نەوتیی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، بە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار واژۆ کراوە.