هاوردەی كاڵا لە سنووری پەروێزخان بۆ ھەرێم كەمی كردووە


جێگری ژووری بازرگانی پارێزگای كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان مەھدی محەمەد پوور رایگەیاند: بڕی یەك میلیارد دۆلار كالا لە سنووری پەروێزخانەوە ھەناردەی ھەرێمی كوردستان كراوە.

محەمەد پوور رایگەیاند: رێژەی ھەناردە كردنی كاڵا لە سنوورەكانی پەروێزخان و پاوە و خوسرەویەویە بەرەو هەرێمی کوردستان، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو 22 لەسەد دابەزیوە.

كەلوپەلی بیناسازی، خۆراك، پێداویستی كارەبایی و ناوماڵ لە گرنگترین کەلوپەلانەن لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەساڵەوە ھاوردەی ھەرێمی كوردستان كراون.