ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی هه‌رێم‌و پارێزگاكان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌بودجه‌ی ساڵی 2013دا پاره‌ی وه‌به‌رهێنانی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێژه‌ی (10%) كه‌مكراوه‌ته‌وه.
(مه‌هدی حاجی عیسا) ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌رێم‌و پارێزگاكان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێژه‌ی (10%) به‌به‌راورد به‌ساڵی پار كه‌مكراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌بودجه‌ی ساڵی 2013دا بۆیان ته‌رخانكراوه، زۆر كه‌مه‌و به‌شی وه‌به‌رهێنان‌و بوژاندنه‌وه‌ی پارێزگاكان ناكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی هه‌رێم‌و پارێزگاكان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕوونیكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕێگه‌ی هێزی سه‌ربازییه‌وه فشاری كردووه‌ته سه‌ر پارێزگاكان‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی په‌كخستنی پرۆژه‌كانیاندا بووه.