لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆكاری بەرزبونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عیراقی ئاشكرا دەكاتو داوا لەبانكی ناوەندی دەكات، عیراق پێداچونەوە بەمیكانزمی فرۆشتنی دۆلاردا بكات بۆ سەقامگیركردنی نرخی دیناری عیراقی.
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیەنراوێكی لەسەر بەرزبونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عیراقی بڵاوكردەوە كە تیایدا دەڵێت، بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی عیراقو سەقامگیربونی، دەبێت بانكی ناوەندی عیراق پێداچونەوە بەمیكانزمی فرۆشتنی دۆلاردا بكات بۆ سەقامگیركردنی نرخی دیناری عیراقی.
دووپاتیشیدەكاتەوە، هۆكاری دابەزینی بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر بەدۆلار دەگەڕێتەوە بۆ پشتبەستنی بانكی ناوەندی بەچەند بانكێكی ئەهلی لەمەزادی دراوی بیانیو نەبونی چاودێرییەكی بەهێز بۆ كاری ئەو بانكانە.
راشیدەگەیەنێت، لیژنەیەك پێكدەهێنێت بۆ وەدەستهێنانی زانیاری و هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی عیراق و چاودێریكردنی بانكی ناوەندیو پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار كە جێگەی گومانو پرسیارەو تا ئەم ساتەوەختەش مافیاكانی بازاڕو و بازرگانەكانی دراو كۆنترۆڵی نرخی دراوی عیراقیان كردووە.