كۆنگره‌ی ڕۆڵی که‌رتی تایبه‌ت له‌ په‌رپێدانی ئابوری هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ دەچێت

 

له‌یادی ٥٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌چاودێری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێتی ژوره‌کانی بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان سێیه‌مین کۆنگره‌ی ئابوری به‌ناونیشانی ڕۆڵی که‌رتی تایبه‌ت له‌په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی کوردستان له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای کۆنگره‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆگیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێکرد و پاشان دارا جه‌لیل خه‌یات وتاری یه‌کێتی ژوره‌ بازرگانیه‌کانی خوێنده‌و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا” به‌شداریکردنی حکومه‌ت له‌م کۆنگرانه‌ نیشانەی ئەوەیە که‌ حکومه‌ت گرنگی به‌که‌رتی تایبه‌ت ده‌دات و ده‌مانه‌وێت که‌موکوڕیه‌کان‌و چاره‌سه‌ری گرفتەکانی که‌رتی تایبه‌ت له‌م کۆنفرانسه‌دا بخه‌ینه‌ ڕوو”

وتیشی” بازرگانان‌و سەرەمایەداران نیگه‌رانن له‌ ڕه‌وشی ئابوری هه‌رێمی کوردستان وه‌ هه‌موان هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌، سەرمایەداران‌و بازرگانان بیرۆکه‌ی باشیان هه‌یه‌ بۆ تێپه‌راندن و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دۆخه‌ی لەئێستا هەرێمی کوردستانی تێکەتووە”

دارا جه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا” حکومه‌ت ناکرێت ته‌نها پشت به‌که‌رتی نه‌وت ببه‌ستێت ئاوڕ له‌ کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزارنەداتەوە چونکه‌ له‌ هه‌مو وه‌رزه‌کاندا که‌شی سروشتی جوانمان هه‌یه‌ وه‌ ده‌بێت گرنگی به‌ بازرگانی ناوخۆی بدرێت”

پاشان نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌وته‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند” که‌رتی تایبه‌ت تاوانیویه‌تی هه‌لی کار له‌شاری هه‌ولێر زیاتر له‌ ١٧٠ هه‌زار که‌سبووه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی بێکار ی هه‌ژاری “

وتیشی” داواکارین که‌رتی یایبه‌ت به‌هێزتر بێت تا بتوانێت ده‌رفه‌ت کار و هه‌لی کاری باشتر بۆ هاوڵاتیان بڕه‌خسێنن”

له‌درێژه‌ی کۆنفرانسه‌که‌دا باڵوێز زاڵمای خه‌لیل زاد له‌وته‌یکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌رێمی کوردستان به‌رو پێشچونی باشی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه.

وتیشی” ڕۆڵی حکوموت ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت ژینگه‌ی باش بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بڕه‌خسێنێت وه‌ گرنگه‌ ژێرخانی ئابوری به‌هێزبکرێت وه‌ مه‌سه‌له‌ی دارای ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداد ئه‌نجامی بدات ئه‌وه‌ی خۆی ناتوانێت ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بکات”

پاشان عدنان قه‌صار سه‌رۆکی فه‌خری یه‌کێتی گشتی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌زاسازیه‌کانی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند” هیوادارین یه‌کتی ژوره‌ بازرگانیه‌کان ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌نێوان هه‌مووڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ که‌رتی تایبه‌ت زیاتر هانبدرێن بۆ گه‌شه‌کردنیان و په‌یوه‌ندی زیاتر ببه‌ستن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌”

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌درێژه‌ی کۆنفرانسه‌که‌دا وتارێکی پێشکه‌شکرد و تیایدا ڕایگه‌یاند” حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه‌ گرنگر به‌ که‌رتی تایبه‌تداوه‌ بۆیه‌ حکومه‌ت ئاسانکاری بۆ که‌رتی تایبه‌تکردووه‌ له‌ناوخۆ یان بیانی وه‌ حکومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات که‌رتی تایبه‌ت بخاته‌ ناو که‌رتی گشتیه‌وه‌ بۆ سوککردنی سه‌ر شانی حکومه‌ت”

وتیشی” که‌رتی تایبه‌ت هه‌میشه‌ بۆته‌ پێشخستنی بواره‌کانی کشتوکاڵ و گه‌شت و گوزارو چه‌ندین بواری دیکه‌ بۆیه‌ حکومه‌ت ده‌بێت هاوکاریان زیاتر بکات چونکه‌ که‌رتی تایبه‌ت هاوکاتی حکومه‌تی کردووه‌ له‌م قه‌یرانه‌ دارایه‌دا”

ئه‌وه‌شی ڕونکرده‌وه‌” له‌سایه‌ی که‌رتی تایبه‌ت جوڵه‌ له‌بازاڕداماوه‌ به‌ ١٠ یان هه‌زار که‌س درێژه‌ به‌کارکردن ده‌ده‌ن  وه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت نه‌بوایه‌ ئێستا هه‌رێمی کوردستان خاوه‌نی ئابوری خۆی ده‌بوو به‌ڵام ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێکی زێڕینه‌ بۆ به‌خۆدا چونه‌وه‌ بۆ چاکسازی له‌ هه‌رێمی کوردستان”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا” بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ حکومه‌ت کارده‌کات بۆ پشتیوانی که‌رتی تایبه‌ت وه‌ که‌رتی تایبه‌تیش کار بکه‌ن بۆ به‌ره‌و پێشچونی کاره‌کانیان وه‌ کار له‌ که‌رتی کشتوكاڵدا بکه‌ن به‌ردەوام ده‌بن بۆ ئەوەی که‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌ به‌ره‌ پێشجونی کاری حکومه‌ت”

كۆنگره‌ی ئابوری ڕۆڵی که‌رتی تایبه‌ت له‌په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی کوردستان بۆماوه‌ی دوڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت که‌تیایدا چه‌ندین ته‌وه‌ر له‌سه‌ر کێشه‌و گرفته‌کانی که‌رتی تایبه‌ت دەخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.