مانگانە یەك بەرمیل نەوت بە 36.10 دۆلار فرۆشراوەو بڕی 611 ملیۆن دۆلار داهاتی فرۆشتنی نەوتە بۆ مانگی ئەیلول.
بەپێی راپۆرتێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی نەوت بۆ مانگی ئەیلول 611 ملیۆن دۆلار بووە. هەر بەپێی ئەو راپۆرتە لەو 611 ملیۆن دۆلارە تەنها بری 327 ملیۆن دۆلاری بۆ حكومەت ماوەتەوەو بڕی 188 ملیۆن دۆلار بۆ قەرز بوەو بڕی 75 ملیۆن دۆلاری حەقدەستی كۆمپانیاكانی نەوت بووە و بڕی 20 ملیۆن دۆلاریش بۆ پترۆدۆلاری كەركوك بووە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوت بە 36.10 دۆلار فرۆشراوە. لە لایەكی تریشەوە بە پێی نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا زیاتر لە 16 ملیۆنو 944 هەزار بەرمیل نەوتی خاو، لەڕێی بۆریەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە، كە داهاتەكەی 611 ملیۆنو 764 هەزار دۆلار بووە. وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، تێكڕای هەناردەكردنی نەوت لەمانگی ئەیلولدا 564 هەزارو 808 بەرمیل بووە لە رۆژێكدا، هەر بەرمیلێك نەوتیش بە 36 دۆلارو 10 سەنت فرۆشراوە.
ئەگەرچی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم، ماوەی چەند مانگێكە ئەو نرخە رادەگەیەنێت، كە نەوتەكەی پێ دەفرۆشێت، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەكی لەبارەی ئەو نەوتەوە ئاشكرا نەكردوە كە دەدرێتە پاڵاوگەكانی نەوت، یاخود ئەو نەوتەی بە تانكەر هەناردەی دەرەوە دەكرێت.
بەوتەی بەشێك لە پەرلەمانتارانیش، داهاتی ئەو نەوتەی دەدرێت بە پاڵاوگەكانو بەتانكەر دەفرۆشرێت، مانگانە لەنێوان 100 ملیۆن بۆ 200 ملیۆن دۆلارە، بەڵام نازانرێت كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان چۆنو بۆ چ مەبەستێك خەرجی دەكات.