سه‌نعان فایق محه‌مه‌د (38 ساڵ) خه‌ڵكی گوندی (هانه‌ی دن)ی سه‌ر به ناحیه‌ی بیاره‌یه له ناوچه‌ی هه‌ورامان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه بووه‌ته یه‌كێك له ته‌سبیح دروستكه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ناوچه‌كه، سه‌نعان ماوه‌ی دوو ساڵیش به شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ خه‌ریكی دروستكردنی ته‌سبیحێك بووه كه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌ژده مه‌ترو نیو، ره‌نگه درێژترین ته‌سبیح بێت له جیهاندا، ئامانجی ئه‌م كاره‌شی رێزلێنانه له پێنج هه‌زار قوربانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.
رۆژی 16ی ئازاری 1988 فرۆكه‌كانی رژێمی به‌عس شاری هه‌ڵه‌بجه (خۆرهه‌ڵاتی سلێمانی)یان كیمیاباران كرد‌و به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش پێنج هه‌زار كه‌س به گه‌نج و پیرو ژن و منداڵه‌وه له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌پاش رووداوه‌كه‌وه دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و كوردستان به‌گشتی به چه‌ندین شێواز هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌یان داوه، ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌نعانیش ده‌چێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه.
سه‌نعان ده‌ڵێت “من خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌م و خزم و كه‌سم هه‌بووه له كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه شه‌هید بوون، بۆیه بیرم له‌وه كرده‌وه شتێك دروست بكه‌م وه‌ك سومبلێك بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه. بۆیه ته‌سبیحێكی پێنج هه‌زار ده‌نكیم دروست كرد كه ته‌عبیره له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه”.
سه‌نعان باسيكرد كه ده‌نكه‌كانی ته‌سبیحه‌كه به‌پێی ته‌مه‌نی قوربانییه‌كان گه‌وره‌و بچووكی تێدایه، ده‌نكه گه‌وره‌كان هێمایه بۆ قوربانیانی گه‌وره‌و ده‌نكه بچووكه‌كانیش هێمایه بۆ قوربانییه منداڵه‌كان، ده‌شڵێت “ته‌سبیحه‌كه دوو گوڵنگی پێوه‌یه‌و له‌نێو گوڵنگه‌كان و ته‌سبیحه‌كه‌دا مێژووی كاره‌ساته‌كه‌م نوسیوه‌ته‌وه، چونكه دوای شانزه ده‌نك گرێیه‌ك هه‌یه، ئینجا سێ ده‌نك و دواتریش دوو گوڵنگه‌كه كه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌شت ده‌نكی پێوه‌یه ئه‌مه‌ش هێمایه بۆ 16ی3ی1988 رۆژی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه”.
ده‌شڵێت “دوو گوڵنگه‌كه به به‌كره دروستم كردون كه پێكهاتون له پێنج هه‌زار تاڵ به‌كره به ره‌نگه‌كانی (سور، زه‌ر، سپی، سه‌وز) كه ره‌نگی ئاڵای كوردستانه، بڕیارم داوه ته‌سبیحه‌كه له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه دابنێم بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ وه‌ك ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی تر كه هه‌ن و گوزارشت له كاره‌ساته‌كه ده‌كه‌ن، بمێنێته‌وه”.
مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له ده‌روازی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و شوێنێكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاڵا‌و كه‌لوپه‌ل و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه له كاتی كیمیاباران و دوای كیمیابارانه‌كه‌ش به‌جێهێڵراون، رۆژانه چه‌ندین كه‌س له شاره‌كه‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه ناوی ته‌واوی پێنج هه‌زار قوربانییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه به دیواره‌كانیه‌وه نوسراوه‌و ته‌واوی ئه‌و وێنه‌و به‌ڵگانه كه له‌و كاته‌دا گیراون، له‌گه‌ڵ چه‌نیدن پارچه جلوبه‌رگ و قاپ و قاچاخ و پێداویستی جێماوی تر‌و چه‌ندین په‌یكه‌رو تابلۆ‌و كه‌ره‌سته‌ی هونه‌ری، ته‌سبیحه‌كه‌ی سه‌نعانیش ده‌بێته یه‌كێك له‌وانه.
سه‌نعان ئه‌م ته‌سبیحه‌ی له قه‌زوان دروست كردووه، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌مزێكه بۆ به‌رهه‌مێكی خۆماڵی، هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ش كه ته‌زبیحی قه‌زوان تێكناچێت.
له لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه سه‌نعان فایه‌ق به “مامۆستای سێ هونه‌ره” ناسراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆی هه‌لاجییه‌و له‌پاڵیدا كاری دروستكردنی ته‌سبیح ده‌كات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش شانۆكاره‌و زیاتر له 30 به‌رهه‌می شانۆیی هه‌یه‌و شیعری منداڵان ده‌نوسێت و گروپی منداڵانی هه‌ورامانی هه‌یه كه تاكه گروپی منداڵانه له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌نعان هه‌ر له دوكانه‌كه‌ی خۆیدا له‌پاڵ كاری هه‌لاجی ته‌سبیح دروست ده‌كات، له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌شیه‌وه وتی “ماوه‌ی سێ ساڵه ده‌ستم كردووه به دروستكردنی ته‌سبیحی قه‌زوان، له سه‌ره‌تای وه‌رزی پایزه‌وه كه قه‌زوانه‌كان خه‌ریكه پێ ده‌گه‌ن، رۆژانه ده‌چمه شاخه‌كانی هه‌ورامان به داره‌كه‌وه قه‌زوان لێ ده‌كه‌مه‌وه ده‌یانهێنمه ماڵه‌وه، ئه‌وه‌ی كه پێگه‌ییوه‌و سه‌وزه جیای ده‌كه‌مه‌وه بۆ خواردن ئه‌وه‌شی پێ نه‌گه‌یشتوه‌و ناوكه‌كه‌ی پوته به‌كاری ده‌هێنم بۆ ته‌سبیح دروست كردن”.
له ناوچه‌ی هه‌ورامان به هه‌زاران داری قه‌زوان هه‌ن به‌رهه‌می ئه‌و دارانه‌ش كه قه‌زوانه له پایزدا پێ ده‌گات و سه‌وز ده‌بێت، داری قه‌زوان جیا له به‌رهه‌می قه‌زوانه‌كه‌ی كه بۆ خواردن و ته‌سبیح به‌كارده‌هێنرێت، بنێشتی كوردیشی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ده‌شلێت “ئه‌و قه‌زوانه‌ی كه ناوكی نیه له ماڵه‌وه، جیای ده‌كه‌ینه‌وه‌و توێكڵیكی پێوه‌یه لای ده‌به‌ین و دواتر بۆ ماوه‌ی 10 رۆژێك له‌به‌ر خۆر دایده‌نین تاكو وشكبێته‌وه، ئه‌و كات ئاماده ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سبیحی لێ دروست بكه‌یت، بۆیه ده‌ست ده‌كرێت به كونكردنی ده‌نكه قه‌زوانه‌كان و دواتر پێكه‌وه‌نانیان به جۆرێك له (به‌ن)”.
سه‌نعان فایق باس له‌وه ده‌كات ته‌سبیحی قه‌زوان چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، له‌وانه باشترینیان جۆری (ئه‌بڵه‌ق)ه كه به پله یه‌ك داده‌نرێت و نرخه‌كه‌ی له 100 دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات تاكو 1000 دۆلار، جۆره‌كانی تریش له ته‌سبیحی قه‌زوان (پێنج خاڵ، ساده، لاپان، چۆله‌كه خۆر، قه‌له‌خۆر) پێكهاتوون.
سه‌نعان شانازی ده‌كات به‌و ده‌یان جۆر ته‌سبیحه ناوازه‌یه‌ی دروستی كردوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای خۆی له هه‌موویان شیرینتره ته‌سبیحه‌كه‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌یه، چونكه جگه له‌وه‌ی بۆ زیندووه ێشتنه‌وه‌ی كاره‌ساتێكه، هاوكات پێی وایه یه‌كێكه له درێژترین ته‌سبیحه‌كانی جیهان، خۆی له‌هیچ شوێنێكی تری كوردستان و عێراق بوونی ته‌سبیحێكی به‌و درێژییه نه‌بیستووه، ته‌نانه‌ت پێی وایه له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش وێنه‌ی نییه، له‌م رووه‌وه ده‌ڵێت “به‌داخه‌وه دادوه‌رانی كتێبی گینیسی پێوانه‌یی ناگه‌نه ئێره، ئه‌گه‌رنا پێم وایه ئه‌م ته‌سبیحه‌ی من ناوی ده‌چووه كتێبه‌كه‌وه”.
س: نیقاش