بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری حكومهتی سعودیە، هەر کەسێک بۆ جاری دووەم گەشتی عومرە ئەنجام بدات، دوو هەزار ڕیاڵی سعودی وەک ڕسومات لێوەردەگیرێت، جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە ئەو کەسانەی بۆ جاری یەکەم گەشتی عومرە ئەنجامدەدەن ئەو بڕە پارەیەیان لێ وەرناگیریت.
مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم، له ههژماری تایبهتی خۆی له فهیس بووك نوسیویهتی، وەزارەتی حەج و عومرەی وڵاتی سعودیە بڕیاریداوە هەرکەسێک بۆ جاری دووەم عومرە بکات، بڕی دوو هەزار ڕیاڵی سعودی لێوەربگیرێت کە دەکاتە زیاتر لە ٥٠٠ دۆلاری ئەمەریکی.
وتیشی، بەپێی بڕیارەکە هەرکەسێک لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە گەشتی عومرەی ئەنجامدابێت و ئێستا بیەوێت عومرە ئەنجامبداتەوە، دەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات بە سعودیە، ئەوەش سەرباری خەرجییەکانی دیکەیە کە پێشتر هاوڵاتیانی لەکاتی ئەنجامدانی عومرەدا خەرجیانکردوە.