دۆج بۆ ئه‌م پایزه‌ چالینجه‌ری ده‌بڵ ئه‌كسل دروست ده‌كات

 
له‌ ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ند ماڵپه‌رێك باسیان له‌ نیه‌تی دۆج ده‌كرد بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی چالینجه‌ری ده‌بڵ ئه‌كسڵ، وادیاره‌ پێشبینییه‌كان راست ده‌رچوون و دۆج بۆ یه‌كه‌مجار ئۆتۆمبێلێكی له‌وجۆره‌ دروست ده‌كات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مالًَپه‌ری arab gt كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌واڵی ئۆتۆمبێل، چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌ وێنه‌كاندا گرنگی داوه‌ به‌ ده‌بڵ ئه‌كسلی ئۆتۆمبێله‌كه‌، كه‌ له‌ مێژوودا ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جار دۆج ئۆتۆمبێلی قه‌مه‌ره‌ی له‌وجۆره‌ به‌رهه‌مبهێنێت، ده‌بلًَ ئه‌كسلی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌وه‌یه‌ ببێته‌ هۆكارێك بۆ به‌هێزتركردنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌و توانایه‌كی زیاتری له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان پێببه‌خشێت، هاوكات په‌یكه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له‌ په‌یكه‌ری نه‌وه‌ی ئێستای ئۆتۆمبێله‌كه‌ پته‌وتر ده‌بێت.

به‌پێی راپۆرتی مالپه‌ری ناوبراو ئۆتۆمبێلی دۆج چالینجه‌ر ADR له‌ پایزی ئه‌مساڵدا به‌رهه‌مهێنانی راده‌گه‌یه‌نرێت و له‌ ساڵی داهاتووشدا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌.