حكومەتی عیراق بەڵێن دەدات بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێم دابین بكات.
ئارێز عەبدوڵا سەرۆكی كۆمسیۆنی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: لەمیانەی دیدارێكیدا لەگەڵ جەبار عەلی لعێبی وەزیری نەوتی عیراقدا بەڵێنی لێ وەرگرتووە، كە بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابین بكات.
وتیشی: ئەو بەڵێن و رەزامەندی پیشاندانەی وەزیری نەوتیش لەكاتیكدایە كەلە چەند رۆژی رابردووداو لەرێگەی لەپەرلەمانی عیراقەوە بەشێوەیەكی ڕەسمی ئەو داوایەیان ئاراستەی وەزارەتی نەوت كردووە.