یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی‌ نێوده‌ڵه‌تی سلێمانی‌ كۆتاییهات ‌ ‌


رۆژی‌ 4/10/2016 یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی‌ نێوده‌ڵه‌تی سلێمانی‌ به‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ئاهه‌نگێكی‌ گۆرانی‌‌و موزیك‌و مه‌راسیمی‌ به‌خشینی‌ خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌رهه‌م‌و هونه‌رمه‌نده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كاندا كۆتاییهات‌و خه‌ڵاته‌كان به‌مشێوه‌یه‌ دابەشکران:


خه‌ڵاتی‌ رێزلێنان بۆ هونه‌رمه‌ندی‌ كۆچكردوو ته‌ها كه‌ریمی‌. 
خه‌ڵاتی رێزلینان بۆ كورته‌ فیلمی نێوده‌وڵه‌تی «جاری الاتصال».
خه‌ڵاتی رێزلینان بۆ هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش.
خه‌ڵاتی رێزلینان بۆ «مه‌سعود عارف».
خه‌ڵاتی مه‌ستی فیلم بۆ سیناریۆی «مینا» نوسینی شوان عه‌توف.
خه‌ڵاتی لیژنه‌ی داوه‌ران بۆ سالم سه‌ڵه‌واتی بۆ كورته‌فیلمی ناوخۆی pale mirrors.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان بۆ كورته‌فیلمی ناوخۆیی زه‌وی‌ ونبووان ده‌رهێنانی هه‌وراز محه‌مه‌د.
خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فیلی ناوخۆیی به‌خشرا به‌فیلمی white huse له‌ده‌رهێنانی ئه‌رستۆ مه‌فخاری.
خه‌ڵاتی لیژنه‌ی داوه‌ران بۆ كورته‌فیلمی نێوده‌وڵه‌تی fabrizio.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان بۆ كورته‌فیلمی نێوده‌وڵه‌تی hasti.
خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فیلمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فیلمی letourdissement
خه‌ڵاتی داوەران بۆ فیلمی «بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌سپێكی ره‌ش» له‌ده‌رهێنانی «شه‌هرامی عه‌لیدی».
خه‌ڵاتی باشترین مۆنتاژ بۆ فیلمی درێژ  بۆ فیلمی  HENKESI EDESTA»»
خه‌ڵاتی باشترین سینه‌ماتۆگرافی بۆ  فیلمی
«CLOUDY & SANDAY».

چه‌ندین سیمینار ده‌رباره‌ی‌ سینه‌ما
ئه‌م فێستیڤاڵه‌ كه‌ رۆژی‌ 1/10/2016 له‌كه‌مپی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌، ده‌ستیپێكرد، چه‌ندین سینه‌ماكارو ره‌خنه‌گری‌ بیانی‌ كوردو چه‌ندین فیلمی‌ كوردی‌‌و بیانی‌ تێیدا به‌شداریكرد كه‌ بریبتبوون له‌ 35 كورته‌فیلمی‌ بیانی‌، 10 كورته‌فیلمی‌ كوردی‌، 10 فیلمی‌ درێژی‌ كوردی‌‌و بیانی‌. هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌وامی‌ چالاكییه‌كانی‌ فێستیڤاڵدا چه‌ندین كۆڕو سیمینار دره‌باره‌ی‌ هونه‌رو لایه‌نه‌ گرنگه‌كانی‌ سینه‌ما به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها چه‌ند فیلمێكی‌ درێژ وه‌ك میوانی‌ فێستیڤاڵ نمایشكران له‌و فیلمانه‌ش فیلمی‌ «بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌سپێكی ره‌ش» له‌ده‌رهێنانی «شه‌هرامی عه‌لیدی‌و فیلمی‌ (كلاسیكۆ) له‌ده‌رهێنانی‌ هه‌ڵكه‌وت مسته‌فا.

فێستیڤاڵه‌كه‌ جیاوازبوو
ئه‌م خوله‌ی‌ یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی‌ نێوده‌ڵه‌تی سلێمانی‌ وه‌ك رێكخه‌ران‌و میوانه‌ به‌شداره‌كانی‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ هونه‌رییه‌ ئاماژه‌ی‌ پێده‌كه‌ن جیاواتربووه‌ له‌و فێستیڤاڵانه‌ی پێشوو كه‌ كراوه‌و ئه‌م فێستیڤاڵه‌ نیوده‌وڵه‌تییه‌‌و به‌رهه‌م‌و هونه‌رمه‌ندانی‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانی‌ كۆكردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو هونه‌رمه‌ندو سینه‌ماكاری‌ وڵاتانی‌ جیهانی‌ تێدا بانگهێشتكراوه‌. هه‌روه‌ها وه‌ك رێكخه‌رانی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن یه‌كێكی‌ تر له‌جیاوازییه‌كانی‌ ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ حكومه‌ت پاره‌ی‌ بۆ خه‌رج نه‌كردووه‌، به‌ڵكو كۆمپانیای‌ مه‌ستی فیلم‌و زانكۆی‌ سلێمانی‌ به‌سپۆنسه‌ری‌‌و هه‌وڵ‌وكۆششی‌ چه‌ند كۆمپانیاو ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رمایه‌دارێك له‌سلێمانی‌ رێكخراوه‌و ئه‌و فیلمانه‌شی‌ له‌م فێستیڤاڵه‌دا نمایشكراون كوردی‌و بیانی بوون.
 
سەرچاوە: کوردستانی نوێ