وه‌زیری بازرگانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیره كورده‌كان به‌و مه‌رجه ده‌نگیان به پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی 2013 ی عیراق داوه كه %17ی بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، بۆیه هه‌ر ده‌ستكارییه‌كی بودجه بكرێت رێكاری یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر.
د. خه‌یروڵا حه‌سه‌ن، وه‌زیری بازرگانی عیراق به PUKmedia ی راگه‌یاندوە: كاتی خۆی كه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بودجه‌ی گشتی 2013 ی عیراق په‌سه‌ندكرا، وه‌زیره كورده‌كان به‌و مه‌رجه ده‌نگیان پێداوه كه %17ی ئه‌و بودجه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمدا له‌په‌رله‌مان بێته ئاراوه ئه‌وان رێكاری یاسایی ده‌گرنه‌به‌رو بێده‌نگ نابن.
وتیشی: كورد وه‌ك كوه‌یت له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراقه‌وه داگیركراوه، ئه‌نفال و كیمیابارانیش كراوه‌و شه‌ڕی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، بۆ ده‌بێت كوه‌یت قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیشی بكرێته‌وه به‌ڵام كورد به‌شه بودجه‌ی خۆی پێ ره‌وا نه‌بینن.
له‌ئێستادا هه‌وڵێكی په‌رله‌مانی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی عیراقییه‌ی سپی خراوه‌ته‌كار بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له %17 بۆ %13 كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زیاتر له 100 په‌رله‌مانتاری عیراق له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندان بۆ ساڵی 2013.