دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر رایگەیاند: رۆژی 9ی ئەم مانگە یەكێتی ژوورە بازرگانیەكان كۆنگرەی سێیەمی خۆی دەبەستێت.
راشیگەیاند: كۆنگرەكە بەناونیشانی رۆڵی كەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری كوردستان دەبەسترێتو تەوەرەكانی بریتی دەبن لە كاری هاوبەشی كەرتی تایبەتو گشتی، پەرەپێدانی ئابووری جێگرەوە لەدوای نەوت، راهێنانی پیشەییو دۆزینەوەی هەلی كار بۆ بێكاران لە كەرتی تایبەتدا.
ڕێ