كویت: هەر هاوڵاتیەك مانگانە (75) لتر بەنزین بێ‌ بەرامبەر وەردەگرێت


سەرۆكی پەرلەمانی كوەیت ئاشكرایكرد پەرلەمان و حكومەت رێكەوتن كە هەر هاوڵاتیەكی كوەیت، مانگانە (75) لتر بەنزین بێ‌ بەرامبەر وەربگرێت، ئەوەش دەكاتە (30%) ئەو زیادەیەی خراوەتەسەر نرخی بەنزین، كە مانگی ئابدا بڕیاری سەردرا.
 
مەرزوق غانم، سەرۆكی پەرلەمانی كوەیت رایگەیاند” ئەمڕۆ چوارشەمە لە كۆبونەوەیەكدا پەرلەمان و حكومەت رێكەوتن، كە هەر هاوڵاتیەتی كوەیت كە مۆڵەتی شۆفێری هەبێت، مانگانە (75) لتر بەنزینی بێ‌ بەرامبەر وەربگرێت”.

راشیگەیاند” پێدانی ئەو بەنزینە بێ‌ بەرامبەرە بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیانە، بەرامبەر بەرزكردنەوەی نرخی بەنزینە كە لەمانگی ئابدا بڕیاری لەسەر درا، لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە”.