عێراق له‌ 12 پێگه‌ به‌ وه‌زه‌ى خۆر كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت


وه‌زیری كاره‌بای عێراق قاسم فه‌هداوی رایگه‌یاند، 12 پێگه‌یان له‌ عێراق دیاریكردووه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ وزه‌ی خۆر.

به‌ گوێره‌ی لێدوانی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری كاره‌بای عێراق، ئه‌و دوازده‌ پێگه‌یه‌ له‌ پارێزگاكانی به‌غدا، زیقار، دیوانیه،‌ موسه‌ننا، ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستنیشانكراون.

بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی، كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌و بواره‌دا وه‌رهێنان بكه‌ن، كۆمه‌ڵێك مه‌رج دانراون، له‌وانه‌ ده‌بێت تیچووی یه‌ك كیلۆ وات كاره‌با 30 سه‌نت و نیو زیاتر نه‌بێت و هه‌ر وێستگه‌یه‌كیش بتوانێت 50 میگاوات كاره‌با به‌رهه‌مبێنێت و له‌ماوه‌ی 8 مانگیشدا كاره‌كانی ته‌واو بكات.