ژوری بازرگانی خەڵاتی دەرچوانی پەیمانگای پیشەیی كرد

بەمەبەستی هاوكاری كردن و بەرەو پێشبردنی تواناكانیان ،ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خەڵاتی دەرچوانی پەیمانگای پیشەی لەشاری سلێمانیكرد.
پەیمانگای پیشەی لە شاری سلێمانی ماوەی چەند ساڵێكە ئەو كەسانە پێدەگەیەنێت كە دەیانەوێت لە بوارەكانی كارەبا و ئاو ئاوەڕۆ ببنە كەسانی پسپۆڕ.
هەریەك لە دلاوەر سۆفی كەریم و ئاراس عەبدولكەریم  ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریانكرد لە ئاهەنگی دەرچوانی پەیمانگای پیشەی لە سلێمانی و خەڵاتی ژوری بازرگانی و پیشەسازیان پێشكەش بە دەرچوانكرد.
لەوبارەیەوە دلاوەر سۆفی بە سایتی ژوری ڕاگەیاند ئێمە دەمانەوێت گەنجان لەووڵاتدا هەوڵبدەن زیاتر كاربكەن و پشت بەستوبن بەخۆیان نەك تەنها چاویان لە دامەزراندن و موچەی حكومەتەوە بێت بەڵكو زیاتر گرنگی بەخۆیان و بەتواناكانی خۆیان بدەن.
دیاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خۆی لە پێداویستیانەدا دەبینێتەوە كە بۆ ئەو دەرچوانە گرنگە و لەڕۆژانی كاركردنیاندا بەكاری دەهێنن.