ساڵانە بە بەهای 10 ملیار یۆرۆ دەرمانی ساختە زیان لەكەرتی تەندروستی جیهان دەدات


 راپۆرتێكی یەكێتی ئەوروپا بۆ خاوەندارێتی داهێنانەكان ئاشكرایكردوە، دروستكردنی دەرمانی ساختە ساڵانە بە بەهای 10 ملیار و 200 ملیۆن یۆرۆ زیان لەكەرتی تەندروستی جیهان دەدات و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە 38 هەزار كەس بێكاربوون.

راپۆرتەكە رونیكردۆتەوە، بەهای ئەو پارەی كەلە دروستكردنی دەرمانی ساختەدا بەكاردەهێنرێت یەكسانە بە لەسەدا 4 پۆینت 4 ی فرۆشتنی دەرمانی یاسایی لە یەكێتی ئەوروپا، ئاماژەی بەوەشكردوە ئیتالیا یەكەمین وڵاتە كەوتۆتە ژێر كاریگەری ئەو دیاردەیەو ساڵانە بە بەهای دوو ملیارو 590 یۆرۆ دەرمانی نایاسایی تێدا دەفرۆشرێت، دوای ئەویش ئەڵمانیا و فەڕەنسا دێت و ساڵانە لە هەر یەكێكیان ملیارێك لەو بوارە نایاساییەدا خەرجكراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە زۆرینەی دەرمانی ساختە لەرێگەی ئینتەرنێتەوە دەفرۆشرێت و لەئێستادا زیاتر لە 30 هەزار ماڵپەڕی ئەلكترۆنی لەسەر ئاستی جیهان سەرقاڵی ئەو كارە قەدەغەكراوەن، ئەوەش وایكردوە ئاستی فرۆشتنی دەرمانی یاسایی پاشەكشە بكات و بەو هۆیەشەوە نزیكەی 38 هەزار كەس كارەكانیان لەدەست بدەن.

ڕێ